کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی كه‌شاوه‌رزان له‌ فه‌ڕانسه

خۆپێشاندانی كه‌شاوه‌رزان له‌ فه‌ڕانسه 3

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ده‌یان كه‌شاوه‌رزی فه‌ڕانسه‌وه‌ی به‌ تراكتۆره‌كانیانه‌وه‌ له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری لیمۆژ كۆبوونه‌وه‌.

ماوه‌ی دوو ڕۆژه‌ كه‌شاوه‌رزانی فه‌ڕانسه‌وه‌ی مانیان گرتووه‌ و ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ده‌یان به‌سته‌ی كۆڵه‌ش و پیسایی ئاژه‌ڵیان له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری شاری لیمۆژ هه‌ڵڕژاند. كه‌شاوه‌رزان به‌ ئاگردانی لاستیك و داخستنی شه‌قام خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی تیجاره‌تی ئازاد له‌ نێوان یه‌كێتی ئورووپا  و وڵاتانی ئه‌مریكای جنووبی بوون. كه‌شاوه‌رزان پێشتریش له‌ چه‌ه‌ند وڵاتی ئورووپایی دژ به‌ بڕینی پشكی سووته‌مه‌نی، كه‌مكردنه‌وه‌ی یارانه‌ی به‌شی كه‌شاوه‌رزی و زیادكردنی باج خۆپێشاندانیان كردبوو.