کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی ژنانی ئه‌فغانستانی له‌ ئاست كه‌مته‌رخه‌می كۆمه‌ڵگای جیهانی

ناڕه‌زایه‌تی ژنانی ئه‌فغانستانی له‌ ئاست كه‌مته‌رخه‌می كۆمه‌ڵگای

ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی “به‌ره‌و ئازادی” له‌ وڵاتی ئه‌فغانستان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا ڕوو له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی ڕایانگه‌یاند: بێده‌نگیتان له‌ ئاست سه‌ركوتی ژنان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی تالیبانه‌وه‌ مایه‌ی شه‌رمی مرۆڤایه‌تیه‌.

ژنانی ئه‌فغانستانی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا داویان له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر حكوومه‌تی تالیبان زیاد بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كچان و ژنانی ئه‌فغانستان بگه‌ڕێنه‌وه‌ قوتابخانه و مۆڵه‌تی كاریان پێ بدرێت. ژنانی ئه‌فغانستانی هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌ دامه‌زراندنی قوتابخانه‌ی مه‌زهه‌بی له‌لایه‌ن تالیبانه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ تێدا قوتابیان فێری تووندئاژۆیی و ڕه‌ق و كینه ده‌كه‌ن. ژنانی ناڕازی ڕوو له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی وتیان، ئه‌و قوتابخانانه‌ی له‌لایه‌ن تالیبانه‌وه‌ دامه‌زراون، هه‌ڕشه‌ن بۆ سه‌ر مه‌رۆڤایه‌تی.