کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی گه‌مارۆی نوێ به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئورووپا

سه‌پاندنی گه‌مارۆی نوێ به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن یه‌كێتی

شۆرای یه‌كێتی ئورووپا ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ڕایگه‌یاند كه‌ كه‌شتیڕانی كۆماری ئیسلامی ته‌حریم كراوه‌.

شۆرای یه‌كێتی ئورووپا له‌ ڕاگه‌یاندنێك دا باسی له‌ ده‌ور و نه‌خشی كه‌شتیڕانی كۆماری ئیسلامی بۆ ده‌وردانی گه‌مارۆكانی سه‌ر ڕووسیه‌ كردووه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ كۆماری ئیسلامی هیچ یارمه‌تی په‌هبادی و مووشه‌كی ڕووسیه‌ ئه‌دات، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌حریمه‌كانی سه‌ر ئه‌و وڵاته، یارمه‌تی ده‌وڵه‌تی ڕووسیه‌ ئه‌دات. هاوكات، ترۆئیكایی ئورووپایی خۆی بۆ په‌سه‌ندكردنی قه‌تعنامه‌یه‌كی نوێ دژی به‌رنامه‌ ناوه‌كییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌كات، و به‌رپرسانی ڕژیم له‌ ته‌نیشت خواستیان بۆ گفتگۆ، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ وڵاتانی ئورووپایی و ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.