ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دژبه‌رانی سه‌رمایه‌داری و لایه‌نگرانی ژینگه له شاره‌كانی پاریس و ڕۆم ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و سیسته‌مه چه‌وسێنه‌ره نیشان دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هزاران شارومه‌ندی فه‌ڕانسه‌وی له شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی بزووتنه‌وه‌ی دژه سه‌رمایه‌داری”جلیقه زه‌رده‌كان” له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی پاریس خۆپێشاندانیان كردووه و خوازیاری یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی هه‌موو كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی جیهان بۆ ڕووخانی ئه‌و سیسته‌مه بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌زاران دژبه‌ری سیسته‌می تاڵانكه‌ری سه‌رمایه‌داری و لایه‌نگرانی ژینگه له شاری ڕۆمی ئیتالیا هاوكات له‌ڵگه‌ڵ دانووستانه‌كانی “كاپ ٢٩” له وڵاتی ئازه‌ربایجان خۆپێشاندانیان كرد. ناڕازیان خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ، ڕێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی زۆرتری گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن، جێگیركردنی ئاشتی سه‌وز له سه‌رانسه‌ری جیهان بوون.