کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی عه‌بدۆڵڵا هووشمه‌ند له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی مهاباد

ناڕوونی چاره‌نووسی عه‌بدۆڵڵا هووشمه‌ند له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، چاره‌نووسی هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی مهاباد به‌ ناوی عه‌بدۆڵڵا هووشمه‌ند پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

سێ حه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر، عه‌بدۆڵڵا هووشمه‌ند به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ له‌ شاری مهاباد ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه ڕاگوێزرا. ناوبراو له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه‌ و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ڕفاندنی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.