به‌یانی هه‌ینی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی گوندی ئاغڵانی سه‌ر به شارۆچكه‌ی ڕه‌به‌ت به ناوی “ئامانج عه‌زیزی” له زیندانی ورمێ له سێداره درا.
ئامانج عه‌زیزی چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرا. ئه‌و به‌ندكراوه ڕۆژی ڕابردوو له بێده‌نگی خه‌به‌ری دا له‌سێداره دراوه و ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كراوه.