ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، دایكانی ئاشتی له باكووری كوردستان، ژنانی عه‌ره‌ب له ڕۆژئاوای كوردستان و كوردانی دانیشتووی وڵاتی سوید له سێ كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیادا خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدامی وریشه مورادی بوون.
دایكانی ئاشتی له باكووری كوردستان داویان له به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی كرد، كۆتایی به سه‌ركوتی سیستماتێكی ژنان بێنێت و سزای ئێعدام به ته‌واوی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. ژنانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شۆڕشێكیان ده‌ستپێكردووه كه هه‌موو بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگا ده‌گۆڕێت، به‌و بۆنه‌وه ترسیان له دیكتاتۆر و مردن نییه. له ڕۆژئاوای كوردستان، ژنانی عه‌ره‌ب له چالاكییه‌ك دا سه‌پاندنی سزای سێداره به سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد و ڕایانگه‌یاند: كۆماری ئیسلامی به ئێعدامی بێ تاوانان ده‌یه‌وێت مرۆڤایه‌تی به ته‌واوی بكۆژێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كۆمه‌ڵێك له كوردانی وڵاتی سوید به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌ی كۆماری ئیسلامی له ستۆكهۆڵم، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی، هه‌روه‌ها ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.