کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چوار هاووڵاتی له‌ سه‌وڵاوا

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چوار هاووڵاتی له‌ سه‌وڵاوا 1

به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده‌ سه‌ر گوندی دێوه‌زناوی سه‌ر به‌ شاری سه‌وڵاوا و چوار گه‌نجی ئه‌و گونده‌یان به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی چوار دانیشتووی گوندی دێوه‌زناو به‌ ناوه‌كانی “جه‌عفه‌ر ئه‌رده‌ڵان” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ، “محه‌ممه‌د كه‌ریمی” ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ، “حه‌مید ساڵحی نژاد” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و “سینا ئه‌سه‌دی” ته‌مه‌ن ١٥ ساڵیان به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه‌. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ڕفاندن و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و چوار شارومه‌نده‌ له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.