ڕۆژی هەینی، ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٣، هێزه‌كانی ڕژیم له شاری نێهبه‌ندان به‌دوای سووختبه‌رێك كه‌وتوون و سه‌رنشینه‌كه‌ی به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێل گیانی له‌ده‌ست داوه.
به پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، ئۆتۆمبێلی ئه‌و سووختبه‌ره پاش ڕاودوونان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه له جاده ده‌رچووه و وه‌رگه‌ڕاوه، له ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا سووختبه‌رێك به ناوی “چه‌نگیز به‌نی ئاده‌م(كووهكه‌ن)”، ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ و باوكی چوار منداڵ گیانی له ده‌ست داوه.