کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

پشتیوانی له‌ به‌ندكراوانی سیاسی ئێران له‌ چه‌ند وڵاتی جیهان

پشتیوانی له‌ به‌ندكراوانی سیاسی ئێران له‌ چه‌ند وڵاتی جیهان 1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢١ی گه‌لاوێژ، ئێرانیانی ئازادیخواز و دۆستانیان له‌ وڵاته‌كانی كانادا، دانمارك، ئه‌فریقای جنووبی، ئۆستڕاڵیا، ئاڵمان و سوید دژبه‌ ئێعدامی به‌ندكراوان له‌ ئێران خۆپێشاندانیان كرد.

به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه‌ به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی، نه‌سیم غوڵامی سیمیاری، موجاهد كوركور و حه‌بیب دریس، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام له‌ ئێران و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. خۆپێشانده‌ران به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه‌ كۆماری ئیسلامی، خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی له‌ ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ئه‌و ڕژیمه‌ دژه‌ مرۆڤه‌ بوون.