ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی جۆزه‌ردان، كرێكارێكی خه‌ڵكی ناوچه‌ی شاهۆی سه‌ر به شاری ڕه‌وانسه‌ر له‌كاتی كاركردن دا تووشی ڕووداو هات و بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازرایه‌وه.
ئه‌و كرێكاره ساختمانییه كه هێشتا ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه، له كاتی كاركردن دا تووشی به‌رقگرتوویی بووه و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كرماشان گوازراوه‌ته‌وه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و كرێكاره ناجێگیره و له ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دایه.