ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی جۆزه‌ردان، خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له گه‌ڕه‌كی كه‌وسه‌ری ئه‌راك،له ناڕه‌زایه‌تی به بیلاته‌كلیفی پڕۆژه‌كه و بایه‌خ نه‌دان به كێشه و گرفته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
خوازیاری مه‌سكه‌نی میللی ئه‌راك دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ پێدانی مۆڵه‌ت به ژماره‌یه‌ك كه‌س بۆ ئاڵوگۆڕی خانووه‌كان و پێدانی به‌ڵگه‌ی مه‌حزه‌ری به كۆمه‌ڵێك كه‌سی نزیك له حكوومه‌ت نیشان دا و ڕایانگه‌یاند: خه‌ڵكی ئاسایی پاره‌یان داوه و خانووه‌كانیان ڕاده‌ست نه‌كراوه، ئه‌و به‌شه‌ش كه خانووه‌كانیان ساز كراوه، ئیمكاناتی بۆ دابین نه‌كراوه و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی، ڕێگه له مامه‌ڵه‌كردنی زه‌وی و خانووه‌كان ده‌گرن.