ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی پاكبانی شاغڵ له شاره‌داری ناوچه‌ی ٤ی زاهیدان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكاران، ماوه‌ی چوار مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له كار كێشاوه‌و و مانیان گرتووه. به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، به‌رپرسانی شاره‌داری به‌ڵێنیان داوه كه ٨ ملیۆن له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان په‌رداخت بكه‌ن به مه‌رجێك كرێكاران بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، به‌ڵام كرێكارانی ناڕازی قبووڵیان نه‌كردووه و داوای هه‌موو داخوازییه دواخراوكانیان ده‌كه‌ن.