ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی گوڵان، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی گۆرسفیدی سەر بە شاری گێڵان غه‌رب، بە تەقینەوەی پاشماوه‌كانی شەڕی کۆماری ئیسلامی و ڕژێمی بەعسی عێراق بریندار بوو.
ئه‌و هاووڵاتیه كه هێشتا ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه پاش برینداربوون، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گێڵان غه‌رب كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه كۆماری ئیسلامی كۆنوانسیۆنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی واژۆ كردووه، به‌ڵام له ئاست كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی شه‌ڕ كه‌مته‌رخه‌مه و له جیاتی كۆكردنه‌وه‌یان مینی تازه له ناوچه سنوورییه‌كان ده‌چێنێت.