ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی خاكه‌لێوه، بنه‌ماڵه‌ی ژماره‌یه‌ك له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌سه‌ر مه‌زاری “سپهر ئه‌عزه‌می” كۆبوونه‌وه و ڕیزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان، “عرفان خه‌زایی”، “یه‌لدا ئاقافه‌زلی”، “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” و “مێهدی به‌برنژاد” له ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی “سپهر ئه‌عزه‌می” هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی دادخوازی ئه‌و هه‌میشه زیندووه له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و ڕایانگه‌یاند: بڕیاری كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ركوتی زۆرتری ژنان كاریگه‌ر نییه و ڕێگه ناده‌ن خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كانیان به فیڕۆ بڕوات. شایانی باسه كه ڕۆژی ڕابردوو سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی ڕێگه‌یان به‌و ئۆتۆمبیلانه گرتووه كه په‌یامه‌كی حیجاب بۆ شۆفێره‌كانیان چووه و ماشێنه‌كانیان زه‌وت كردووه.