ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی خاكه‌لێوه، شارومه‌ندێكی به‌لووچی خه‌ڵكی زاهدان به ناوی “كه‌ریم سالارزهی” به ته‌قه‌ی به‌كرێگیراوانی ڕژیم كوژرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، “كه‌ریم سالارزهی” خه‌ڵكی گوندی “گهوههركێو”ی زاهدان بووه و له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی حكوومه‌ت له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه. به‌پێی ئاماری ناونده‌كانی مافی مرۆڤ، له ساڵی ٢٠٢٣ی زاینی‌دا ١٥٠ هاووڵاتی به‌لووچ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٢٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.