کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی شه‌ش كرێكاری ئه‌فغانستانی له‌ شیراز

برینداربوونی شه‌ش كرێكاری ئه‌فغانستانی له‌ شیراز 1

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، شه‌ش كرێكاری ئه‌فغانستانی شاغڵ له‌ كارگه‌یه‌كی سه‌نعه‌تی له‌ شیراز، به‌هۆی ئاگرگرتنی كارگه‌كه‌ به‌سه‌ختی بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئاگر له‌ كارگه‌یه‌كی جیاكردنه‌وی زبڵ و پاشماوه‌ له‌ شاری شیراز كه‌وتۆته‌وه‌ و له‌ ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، شه‌ش كرێكاری خه‌ڵكی ئه‌فغانستان جه‌سته‌یان سووتاوه‌ و به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.