“مه‌هناز خه‌زایی” به‌ندكراوی پێشووی خه‌ڵكی تاران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی خاكه‌لێوه له په‌یامێكی ویدیۆیی دا ڕایگه‌یاند كه هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی دوور له ڕاستیه و دۆخی ته‌ندرووستی جێگیره.
“مه‌هناز خه‌زایی” له په‌یامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند: دوو حه‌فته له‌وه‌به‌ر مۆبایله‌كه‌ی دزراوه و ئاگادار نییه كه چه لایه‌نێك هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی بڵاو كردۆته‌وه. شایانی باسه كه ماڵپه‌ڕی “ئێران وایه‌ر” بۆ یه‌كه‌م جار هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه‌ی له زاری خۆشكیه‌وه بڵاو كردبوو.