ڕۆژانی شه‌ممه و دووشه‌ممه ٤ و ٦ی خاكه‌لێوه، چوار شارومه‌ندی به‌لووچ، له‌وانه سێ منداڵ له دوورگه‌ی قشم و هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی زابۆل له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، چوار شارومه‌ندی به‌لووچ به ناوه‌كانی “ئه‌سله‌م سدیقی” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ، “عه‌بدۆڵڵا سدیقی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ، “ئیسماعیل به‌راهوویی” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ و “محه‌ممه‌د زه‌ردكووهی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ له حاڵێكدا به مه‌به‌ستی گه‌شت كردن سه‌ردانی دوورگه‌ی قشمیان كردبوو، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندارون. به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “ئه‌سله‌م سدیقی” به ئه‌ندامه‌تی له گرووپه نه‌یاری كۆماری ئیسلامی تۆمه‌تبار كراوه و ئه‌و سێ مێرمنداڵه پاش وه‌رگرتنی به‌ڵێننامه ئازاد كراون. شایانی باسه كه “ئه‌سله‌م سدیقی” له به‌رواری ٢٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ ده‌ستبه‌سه‌ر و له ١٧ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢ له زیندانی ناوه‌ندی زاهیدان ده‌ستی دابووه خۆكوژی. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، شارۆمه‌ندێكی خه‌ڵكی زابۆل به ناوی “ئێحسان قه‌نبه‌ردادی” به بیانووی ڕه‌خنه گرتن له فه‌رمانداری ئه‌و شاره، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێنداروه و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.