به‌یانی پێنجشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌شه‌مه، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به ناوی “بێهزاد بیدره‌نگ” له زیندانی ناوه‌ندی قه‌زوێن جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “بێهزاد بیدره‌نگ” دوو ساڵ له‌وه‌به‌ر به تۆمه‌تی په‌یوندیدرا به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. ناوبراو خه‌ڵكی شارستانی عه‌جه‌بشێر، خێزاندار و باوكی دوو منداڵ بووه و به‌یانی پێنجشه‌ممه حوكمه‌كه‌ی چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.