به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌رپرسانی زیندانی میناب له پارێزگای هۆرمۆزگان، “كه‌ماڵ شه‌ریفی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌و به‌ندیخانه‌یان، له ١٦هه‌مین ساڵی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان و مه‌ره‌خه‌سی كاتی بێبه‌ش كردووه.
“كه‌ماڵ شه‌ریفی” لە ماوه‌ی به‌ندكرانیدا دوو جار لە ساڵەکانی ١٣٩١ و ١٣٩٩ی هه‌تاویدا لە زیندانی میناب تووشی جەڵتەی مێشک و دڵ بووە، بەڵام هەردوو جار دوای گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە و بەبێ تەواوکردنی قۆناغەکانی دەرمان گەڕێندراوەتەوە بۆ زیندان. ناوبراو، چالاکی سیاسیی خەڵکی سەقز و ئەندامی یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم بوو، كه لە ڕێکەوتی ٥ی جۆزەردانی ١٣٨٧دا، له‌گه‌ڵ یه‌كێك له هاوڕێكانی كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و هاوڕێكه‌ی گیانی به‌خت كرد و خۆی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.