به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، “حه‌میدڕه‌زا كووهكه‌ن” و “حارس خه‌رووت” دوو به‌ندكراوی به‌لووچی خه‌ڵكی زاهیدان، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ كراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “حارس خه‌رووت“ی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ له كانوونی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی زاهیدانه‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعات گوازراوه‌ته‌وه. مه‌ئموورانی ڕژیم ئه‌و مێرمنداڵه‌یان به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ئێعترافی ئیجباری دژبه “حه‌میدڕه‌زا كووهكه‌ن” به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه داوه. هه‌روه‌ها “حه‌میدڕه‌زا كووهكه‌ن” به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی ناچار به دانپێدانانی زۆره ملێ دژبه “حارس خه‌رووت” كراوه و ئێستا توانای به‌پێوه وه‌ستانی له‌ده‌ست داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه “حه‌میدڕه‌زا كووهكه‌ن” و هاوژینه‌كه‌ی به ناوی “الف.ناروویی“، هاوڕێ له‌گه‌ڵ “عه‌لی ئه‌كبه‌ر كووهكه‌ن” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ، برازای ناوبراو و یه‌كێك له خزمه‌كانیان به ناوی “حارس خه‌رووت“، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی زاهیدان ڕاگوێزران.