کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

قوربانی بوونی پێنج كرێكار له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ شاری بابه‌كی كرمان

قوربانی بوونی پێنج كرێكار له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ شاری بابه‌كی

به‌یانی چوارشه‌ممه‌ ٢٣ی ڕه‌شه‌مه‌، سرویسی هاتووچۆی كرێكارانی شیركه‌تی مۆبین له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێكدا پێكیاندادا و به‌وهۆیه‌وه‌ دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سرویسی گواستنه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی مۆبین له‌ ١٠ كیلۆمتری جاده‌ی شاری بابه‌ك بۆ شاری ئه‌نار له‌ پارێزگای كرمان، پێكیانداداوه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، دوو كرێكاری ته‌مه‌ن ٣٥ و ٤٠ ساڵ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و سێ كرێكاری ته‌مه‌ن نێوان ٤٠ بۆ ٤٤ ساڵ به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كراون.