کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی سه‌درا له‌ بووشێهر

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی سه‌درا له‌ بووشێهر 2

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢١ی ڕه‌شه‌مه‌، كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی سه‌نعه‌تی سه‌درا له‌ بووشێهر له‌ ئاست نوێ نه‌كردنه‌وه‌ی قه‌راردادی بیمه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌وته‌ی كرێكاران، خاوه‌ن شیركه‌ت به‌ بیانووی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی دارایی بیمه‌ی كرێكارانی به‌ ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كردووه‌ له‌ حاڵێكدا هه‌ر كرێكار ١٥ بۆ ٢٠ ساڵ پێشینه‌ی كاری له‌و شیركه‌ته‌ هه‌یه‌. نه‌دانی حه‌قی بیمه‌ی كرێكارانی له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ حه‌قده‌ستی چوار مانگی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تیه‌ هێشتا په‌رداخت نه‌كراوه‌ و كرێكاران تووشی ده‌یان كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی بوون.