ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی ڕه‌شه‌مه، شۆفێرانی بارهه‌گر له شارستانی ئێرانشار له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌مكردنه‌وی پشكی سووته‌مه‌نی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، پشكی سووته‌مه‌نی بارهه‌ڵگره‌كانی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان له ٤ هه‌زار لیتره‌وه بۆ ٢ هه‌زار لیتر دابه‌زیوه. كه‌مكردنه‌ه‌وه‌ی پشكی سووته‌مه‌نی كامیۆن‌داران ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیان و مه‌عیشه‌تی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان داناوه و هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم وڵامدرهوهی كێشه و گرفته‌كانیان نییه. به‌وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، ڕژیم به بیانووی ڕێگری له قاچاخی سووته‌مه‌نی ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ركردووه له حاڵیكدا ڕۆژانه سه‌دان تانه‌كه‌ری سووته‌مه‌نی قاچاخی سپای پاسداران به‌بێ كێشه سنوور ئه‌بڕن.