به‌یانی پێنجشه‌ممه ١٧ی ڕه‌شه‌مه، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی به‌لووچ به ناوی “مێهدی گورگیچ” ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ له زیندانی زه‌نجان جێبه‌جێ كرا.
“مێهدی گورگیچ” خه‌ڵكی گوندی “خه‌یرئاباد”ی سه‌ر به شارستانی زێهه‌كه، ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی له شاری ورمێ به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش مه‌حكووم بوون به ئێعدام، بۆ زیندانی زه‌نجان گوازرایه‌وه. ئه‌و به‌ندكراوه به‌یانی پێنجشه‌ممه به‌بێ ئه‌وه‌ی دوایین دیداری له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات له‌سێداره دراوه.
