ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی فولاد و كۆكی زه‌ره‌ند له پارێزگای كرمان، له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی فولاد و كۆكی زه‌ره‌ند ماوه‌ی چه‌ند مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و له دۆخێكی خراپی مه‌عیشه‌تی دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. هه‌روه‌ها به‌هۆی نه‌دانی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراون و ده‌ڵێن: نزیك له ساڵی تازه بوینه‌ته‌وه به‌ڵام خاوه‌نكار هیشتا جێژنانه و پاداشی نه‌داوه و دیار نییه حه‌قده‌سته‌كانمان له كاتی خۆیدا په‌رداخت بكرێت.
