ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی ڕه‌شه‌مه، دانیشتووانی شاری سۆوه‌یدا له سووریه دژبه به‌شار ئه‌سه‌د خۆپێشانداینان كرد و خۆپێشانده‌رێك به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ئازادیخوازی سووریه ماوه‌ی چه‌ند مانگه دژبه گرانی، هه‌ڵاوسان، نه‌بوونی ئازادی و ڕووخانی باری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری خۆپێشاندان ئه‌كه‌ن. ڕۆژی پێنجشه‌ممه ناڕازیان له‌به‌رده‌م ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كاندا كۆبوونه‌وه به‌ڵام هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د ته‌قه‌یان له خه‌ڵك كرد و خۆپێشانده‌رێك گیانی له‌ده‌ست دا. پاش ئه‌و ڕووداوه خه‌ڵكی ناڕازی هێرشیان كرده سه‌ر ئیداراتی ده‌وڵه‌تی و هه‌موو ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كانیان داگیر كرد.