کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆی زانیاری پزیشكی له‌ ئێرانشار

كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆی زانیاری پزیشكی له‌ ئێرانشار 1

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٩ی ڕه‌شه‌مه‌، خوێندكارانی زانكۆی زانیاری پزیشكی ئێرانشار له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ هه‌ڵسووكه‌وتی حه‌راسه‌ت و نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری جێگری فه‌رهه‌نگی زانكۆ كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، حه‌راسه‌تی زانكۆی زانیاری پزیشكی به‌ بیانووی پۆشینی جل و به‌رگی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ و تیشرت، خوێندكارانی كوڕی ئازار داوه‌ و ئه‌و كچانه‌ی مانتۆكانیان كورت بووه‌ له‌ چوونه‌ژووره‌وه‌ بۆ نێو زانكۆ قه‌ده‌غه‌ كراون. به‌و بۆنه‌وه‌ خوێندكاران ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری جێگری كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆ كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری دابینكردنی ئه‌منیت و ئیمكاناتی ڕیفاهی له‌ سلف سرویس و شێوازی گواستنه‌وه‌یان بوون.