کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دووهه‌مین ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی “ام.دی.اف”ی حه‌فته‌ته‌په‌

دووهه‌مین ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی ام دی افی حه‌فته‌ته‌په‌

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٦ی ڕه‌شه‌مه‌، كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی “ام.دی.اف”ی حه‌فت ته‌په‌ بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازی خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، دابینكردنی بیمه‌ و ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار بوون. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، “موحسن تاهرخانی” به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌ت و “هۆرمۆز كاهكش” له‌ كه‌سانی یاریده‌ری، ڕێگه‌یان نه‌داوه‌ ئه‌و كرێكارانه‌ی ڕۆژی ڕابردوو كۆبوونه‌وه‌یان كردبوو بچنه سه‌ر كاره‌كانیان.