کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پێشبینی ته‌وه‌ڕۆم و بێكاری زۆرتر له‌ ساڵی ١٤٠٣

پێشبینی ته‌وه‌ڕۆم و بێكاری زۆرتر له‌ ساڵی ١٤٠٣ 4

“حسێن سه‌مسامی”، ئابووری ناس، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٦ی ڕه‌شه‌مه‌ ڕایگه‌یاند: به‌هۆی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی باج له‌ لایه‌حه‌ی بودجه ساڵی ١٤٠٣‌، ئابووری ساڵی داهاتوو تووشی وه‌ستان، بێكاری و هه‌ڵاوسانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ده‌بێت.

له‌ ساڵی داهاتوودا به‌هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و كه‌می داهات، ئاماری ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی ده‌خزێنه‌ ژێر هێڵی هه‌ژاری به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد ده‌بێت و پێوه‌ری فه‌لاكه‌ت سنووره‌كان ده‌به‌زێنێت. كارناسانی ئابووری ده‌مێكه‌ له‌ ئاست سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، به‌ڵام به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ هه‌ڵانه‌ كه‌ ئابووری ئێرانی تووشی داڕمان كردووه‌، پێداگری ئه‌كه‌ن و كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌به‌ن.