“ڕه‌زا ئه‌قده‌سی” چالاكی كرێكاری و به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، وێڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی، له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، “ڕه‌زا ئه‌قده‌سی” له ئێشی سه‌ختی هه‌ر دوو لاقی ده‌ناڵێت و وێڕای چه‌ند جار سه‌ردانكردنی بێهداری، دۆخی ته‌ندرووستی خراپتر بووه. ناوبراو هه‌روه‌ها كێشه‌ی بیستنی هه‌یه و ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان ڕاگوێزرا به‌ڵام ڕوون نییه كه پڕۆسه ده‌رمانییه‌كه‌ی به ته‌واوی جێبه‌جێ كراوه یان نه. “ڕه‌زا ئه‌قده‌سی” كرێكاری له‌سه‌ركارده‌ركراوی ئێران خۆدڕهوه كه له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢ پاش بانگ‌كران بۆ دادسه‌رای ئێڤین ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كرا.