به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی خوێندكارانی ئێران، “سپێهر ڕاسی” خوێندكاری زانكۆی خواجه نه‌سیر به‌هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی حه‌راسه‌ت بۆ ماوه‌ی دوو ترم ته‌علیق كراوه.
“سپێهر ڕاسی” خوێندكاری بواری كارناسی ئه‌رشه‌دی هه‌وا فه‌زا له زانكۆی خواجه نه‌سیره و پاش ئه‌وه‌ی له ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی نایاسایی حه‌راسه‌ت ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه، به تۆمه‌تی “تێكدانی ئه‌زم و ئاسایشی زانكۆ” بۆ ماوه‌ی دوو ترم له خوێندن ته‌علیق و له هه‌موو خزمه‌تگوزارییه ئامووزش و ڕیفاهییهكان بێبه‌ش كراوه.