به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی دادبان، “سابر بالانده” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی عادل ئابادی شیراز به تۆمه‌تی “بێڕێزی به په‌ێغه‌مبه‌ر” مه‌حكووم كراوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕووبه‌ڕووی سزای قورس بێته‌وه.
“سابر بالانده” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ و خه‌ڵكی ڕوودسه‌ری سه‌ر به پارێزگای گیلانه كه له مه‌راسمی ڕۆژی كورۆش له پاسارگاد له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خته‌وه په‌راسووه‌كانی شكاوه. ناوبراو بۆ ماوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ده‌ڕوونی به‌سته‌ری كرا و پاش گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ زیندان، توانای قسه‌كردنیشی له‌ده‌ستداوه. به‌پێی یاسای شه‌ریعه‌تی ئیسلام، تۆمه‌تی “بێڕێزی به پێغه‌مبه‌ر” ئه‌و به‌ندكراوه ڕووبه‌ڕووی سزای ئێعدام ده‌كات و ئێستا گیانی له مه‌ترسی دایه.