ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی ڕه‌شه‌مه، “ئیبراهیم ئه‌ڵڵابه‌خشی” و كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی شاری تاران بۆ شه‌شه‌مین ساڵی به‌رده‌وام له‌سه‌ر مه‌زاری “محه‌ممه‌د ڕاجی” له ده‌روێشه گونابادییه‌كانی ئێران كه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه كوژرا، كۆبوونه‌وه.
“محه‌ممه‌د ڕاجی” ده‌روێشی گونابادی خه‌ڵكی تاران، یه‌كی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٣٩٦ی هه‌تاوی له شه‌قامی گوڵستانی حه‌ته‌م له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ركۆتگه‌رانی ئیداره‌ی ئاگاهی دا گیانی به‌ختكرد. ڕۆژی پێنجشه‌ممه كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له یادی محه‌ممه‌د و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ریدا گرت.