کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئاشكرابوونی ناسناوی ئه‌و كرێكاره‌ی له‌لایه‌ن به‌سیجیه‌كه‌وه‌ له‌ تاران كوژرا

ئاشكرابوونی ناسناوی ئه‌و كرێكاره‌ی له‌لایه‌ن به‌سیجیه‌كه‌وه‌ له‌

به‌پێی زانیارییه‌كان، ناسناوی ئه‌و كرێكاره‌ی شاره‌داری تاران كه‌ چه‌ند ڕۆژ له‌وبه‌ر له‌لایه‌ن به‌سیجییه‌كه‌وه‌ له‌ سه‌ر پردی نیایش خرایه‌ خواره‌وه‌ و گیانی له‌ده‌ست دا، بریتیه‌ له‌: “ئه‌لیاس محه‌ممه‌دی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ و خه‌ڵكی ئه‌فغانستان.

“ئه‌لیانس محه‌ممه‌دی” شارومه‌ندی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان به‌ ڕۆژا له‌ میوه‌فرۆشی كاری ده‌كرد و شه‌وانه وه‌كوو پاكبان له‌ شاره‌داری تاران كۆڵان و شه‌قامه‌كانی پایته‌ختی خاوێن ده‌كرده‌وه‌. هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی ٢٢ی به‌همه‌ن، به‌سیجییه‌ك به‌ بیانووی ئه‌وه‌یكه‌ ئه‌لیاس هه‌وڵی داگرتنی ئاڵاكانی كۆماری ئیسلامی ئه‌دات، ناوبراوی له‌سه‌ر پردی نیایش خسته خواره‌وه‌ و كوشتی. ئێستا ئه‌و به‌سیجییه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان ڕێگه‌ ناده‌ن میدیاكانی نێوخۆی وڵات هیچ هه‌واڵێك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ بڵاو بكه‌نه‌وه‌.