ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌مه، دانیشتووانی ناوچه‌ی ڕه‌مینی سه‌ر به شارستانی چابه‌هار له ئاست نه‌بوونی ئاو و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه و گرفته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی شارومه‌ندانی ناڕازی، به‌هۆی دابین نه‌كردنی ئاو له‌لایه‌ن ناونده په‌یوه‌ندیداره‌كان، ناچارن به تانكه‌ر ئاو بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان دابین بكه‌ن. هاووڵاتیان به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی موخابراتی ڕه‌مین ڕایانگه‌یاند: چه‌ندین جار په‌یوندییان به ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی چابه‌هاره‌وه گرتووه به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه وڵامی داواكارییه‌كه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه.