ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری زابۆل له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ركردنی قه‌بزی قورسی به‌رق له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی كاره‌با كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئیداره‌ی به‌قی زابۆل به ده‌ركردنی قه‌بزی نجومی به‌رق كێشه‌ی بۆ خه‌ڵكی ئه‌و شاره درووست كردووه. یه‌كێك له خۆپێشانده‌ران به به‌رپرسانی ئیداره‌ی به‌رقی وت: پشكی نه‌وتمانتان كه‌م كرد هیچمان نه‌وت، به‌نزینتان كه‌م كرد هیچمان نه‌وت، ئێستاش كه قه‌بزی قورسی ملیۆنیتان بۆمان نووسیوه، چیتان لێمان ده‌وێت، چیتر هیچمان بۆ له‌ده‌ستدان نییه. جێگای ئاماژه‌یه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا خه‌ڵكی شاری سه‌راوانیش له ئاست ده‌ركردنی قه‌بزی ملیۆنی به‌رق ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیبوو.