ئێواره‌ی سێشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌مه، “سالار لۆڕستانی” و “حسێن لۆڕستانی” له كارمه‌ندانی ده‌فته‌ری سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری به‌یتی خامنه‌یی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو كه‌سه برای یه‌كن و ماوه‌ی ٢٠ ساڵه كه له ده‌فته‌ری به‌یتی خامنه‌یی دا كار ده‌كه‌ن. سپای پاسداران به بیانووی ئه‌وه‌یكه سالار و حسێن له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا شوێنی شاردنه‌وه‌ی خامنه‌ییان ئاشكرا كردووه، هه‌ر دووكیانی به تۆمه‌تی سیخووڕی بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوایی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، پاش ڕفاندنی ئه‌و دوو كه‌سه، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی سالار و حسێن و هه‌موو كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كانیان زه‌وت كردووه.