به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی ڕێبه‌ندان، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان به ناوی “ئه‌شره‌ف ئه‌كرمۆڵڵا” له زیندانی ده‌ستگردی ئیسفه‌هان جێبه‌جێ كرا.
“ئه‌شره‌ف ئه‌كرمۆڵڵا” ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ و خه‌ڵكی جه‌لال ئابادی ئه‌فغانستانه و پێشتر به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. شایانی باسه كه ١٤ ساڵ له‌وه‌به‌ریش باوكی ئه‌و به‌ندكراوه به تۆمه‌تی په‌یوندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له یه‌كێك له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا له‌سێدار درابوو.