ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌مه، گرووپی “عیداله‌تی عه‌لی” ڕایگه‌یاند كه هێرشی سایبری كردۆته سه‌ر ماڵپه‌ڕی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم و ده‌ستی به‌سه‌ر ملیۆنان به‌ڵگه‌دا گرتووه.
گرووپی عیداله‌تی عه‌لی له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیس كردووه و ئه‌و به‌ڵگانه‌ی سه‌لمێنه‌ری هێمای ڕاسته‌قینه‌ی كۆماری ئیسلامی ناو بردووه. ئه‌و گرووپه به‌ڵێنی داوه كه له داهاتوویه‌كی نزیك دا هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه بۆ ڕای گشتی ئاشكرا ده‌كات.