ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندان، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی مللی فولادی ئه‌هواز ڕێگریان له چوونه‌سه‌ركاری ژماره‌یك له كرێكارانی ناڕازی ئه‌و شیركه‌ته گرتووه و كارته‌كانیان زه‌وت كردووه.
به‌وته‌ی كرێكارانی گرووپی مللی فولادی ئه‌هواز، “عه‌لی محه‌ممه‌دی” به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌دنده‌ڵی ئه‌و شیركه‌ته و بانكی میللی خاوه‌نی شیركه‌ت له جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانی كرێكاران خۆده‌بوێرن. شۆرای هاوئاهه‌نگی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی فولاد ڕایگه‌یاندووه كه هه‌وڵه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ركوتی مانگرتنی كرێكاران شكستی هێناوه و كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده پشتیوانی له هاوكاره‌كایان ده‌كه‌ن و تا ئه‌و كاته‌ی داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت، درێژه به مانگرتن و كۆبوونه‌وه ئه‌ده‌ن.