کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

رێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شۆكۆلاتسازی ته‌ورێز

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شۆكۆلاتسازی ته‌ورێز 3

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٩ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی سه‌نعه‌تی شۆكۆلاتسازی ته‌ورێز بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌وته‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌كانی شۆكۆلاتسازی ته‌ورێز، ڕۆژانه ١١ ساعه‌ت كار ده‌كه‌ن و مانگانه ته‌نیا ٩ ملیۆن تمه‌ن وه‌ر ده‌گرن. به‌وته‌ی یه‌كێك له‌ كرێكاره‌كان، ڕۆژانه سێ ساعه‌ت ئیزافه‌كاریان هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر جه‌ریمه‌ نه‌كرێن، ٩ بۆ ٩ و نیو ملیۆن تمه‌ن حه‌قده‌ست وه‌ر ده‌گرن. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستیان به‌ كاری خێرا هه‌یه‌ ناچارن له‌و دۆخه‌دا كار بكه‌ن. سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌، كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌ته‌كانی “شیرین عه‌سه‌ل” و “به‌سته‌نی ئێتمینان” له‌به‌رده‌م شیركه‌ته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست و كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار بوون.