کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر سێ چالاكی مه‌ده‌نی ئازه‌ری

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر سێ چالاكی مه‌ده‌نی ئازه‌ری 1

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای زیندانی به‌سه‌ر سێ چالاكی مه‌ده‌نی ئازه‌ری به‌ ناوه‌كانی “ئه‌فشین نه‌زیری”، “میلاد جه‌لیلی” و “سالار تاهرئه‌فشار”دا سه‌پاندووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، دادگای ئینقلابی په‌ردیس “ئه‌فشین نه‌زیری” به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ ٨ مانگ زیندان و به‌ تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له‌ گرووپه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم و بێڕێزی به‌ ڕێبه‌ری” به‌ ١٦ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كردووه‌. هه‌روه‌ها “میلاد جه‌لیلی” و “سالار تاهرئه‌فشار” به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” هه‌ر یه‌كه‌و به‌ ٧ مانگ زیندانی ته‌عزیزی سزا دراون.