ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی ڕێبه‌ندان، شارومه‌ندێكی به‌هایی خه‌ڵكی شیراز به ناوی “ڕۆیا سابت” پاش بانگران بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسداران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. هه‌روه‌ها چاره‌نووسی دوو به‌ندكراوی سیاسی به ناوه‌كانی “ئه‌بۆلحه‌سه‌ن مۆنته‌زر” ته‌مه‌ن ٦٤ ساڵ و “په‌روین میراسان” ته‌مه‌ن ٦٦ ساڵ به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ڕۆیا سابت” له وڵاتی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بییه‌وه بۆ په‌ره‌ستاری له دایك و باوكی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئێران، به‌ڵام ماڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه پشكێندراوه و ته‌واوی كه‌لووپه‌له شه‌خسییه‌كانی زه‌وت و بۆ ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه بانگهێشت كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوو مانگ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “ئه‌بۆلحه‌سه‌ن مۆنته‌زر” تێپه‌ڕ ده‌بێت و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی هیچ ئاكامێكی نه‌بووه و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها “په‌روین میراسان” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا، ماوه‌ی ١٥ مانگه له زیندانی ئێڤین ڕاگیراوه. ناوبراو ده ڕۆژ له‌وه‌به‌ر هاوڕێ له‌گه‌ڵ “نه‌سرۆڵڵا و ئه‌رغه‌وان فه‌لاحی” دادگایی كرا، به‌ڵام وێڕای تووشبوونی به چه‌ند نه‌خۆشی، له‌گه‌ڵ ئازادكردنی به وه‌سیقه دژایه‌تی كراوه.