ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی مینوو له شارستانی خۆڕه‌مده‌ڕه‌ی سه‌ر به پارێزگای زه‌نجان، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ كرێكارانی كارخانه‌ی مینوو له ئاست كه‌می حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و به‌رپرسانی كارخانه به‌ڵێنیان دا ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان ببه‌نه سه‌ره‌وه. ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه ڕایانگه‌یاند كه بڕی یه‌ك ملیۆن تمه‌ن حه‌قده‌ستی كرێكاران زیاد ئه‌كه‌ن، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرد. ڕۆژی هه‌ینی كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته له ئاست كه‌می حه‌قده‌ست و بایه‌خ نه‌دانی به‌ڕێوه‌به‌ران به كێشه و گرفته‌كانیان كۆبوونه‌وه.