“ڕه‌زا زار‌ع كار” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شارستانی ساوه‌جبۆڵاغی سه‌ر به پارێزگای ئه‌لبۆرز، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به پێنج ساڵ و یه‌ك مانگ زیندن مه‌حكووم كرا.
“ڕه‌زا زار‌ع كار” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی كه‌ره‌ج به تۆمه‌ته‌كانی “بێڕێزی به پیرۆزییه‌كانی ئیسلام”، “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” و “ته‌بلیغ دژبه نیزام” به هه‌شت ساڵ و یه‌ك مانگ زیندان مه‌حكووم كرا، به‌ڵام ئه‌و حوكمه له دادگای پێداچوونه‌وه بۆ پێنج ساڵ و یه‌ك مانگ كه‌م كرایه‌وه. به له‌به‌رچاوگرتنی ماده‌ی ١٣٤ی یاسای سزادانی ئیسلامی، زۆرترین سزا واته سێ ساڵ و یه‌ك مانگی بۆ ئه‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. شایانی باسه كه ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه كۆتاییه‌كانی مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو ده‌ستبه‌سه‌ر و مانگی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢ به دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرا.