ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، پارێزه‌رێكی دادگوسته‌ری له شاری كه‌ره‌ج به ناوی “محه‌ممه‌دڕه‌زا كارگرپیشه” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “محه‌ممه‌دڕه‌زا كارگرپیشه” ڕۆژی چوارشه‌ممه له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی شاری كه‌ره‌ج به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان گوازراوه‌ته‌وه. تاكاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و پارێزه‌ره له‌به‌رده‌ستدا نییه.