حۆكمی سێ ساڵ و ١١ مانگ زیندانی “سپیده ڕه‌شنۆ” چالاكی مه‌ده‌نی و دژبه‌ری حیجابی ئیجباری، له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی تاران پشتڕاست كرایه‌وه و په‌روه‌نده‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی لقی ئیجرای ئه‌حكامی زیندانی ئێڤین كرا.
“سپیده ڕه‌شنۆ” چالاكی مه‌ده‌نی و خوێندكاری زانكۆ وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و حوكمه ڕایگه‌یاند: وێڕای سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ریدا، له سه‌فه‌ركردن بۆ ده‌ره‌وی وڵاتیش مه‌نع كراوه. ناوبراو له په‌روه‌نده‌ی یه‌كه‌می دا به سێ ساڵ و ٧ مانگ زیندان و له په‌روه‌نده‌ی دووهه‌م و سێهه‌می دا به چوار مانگ زیندان و یه ملیۆن و نیو جه‌ریمه‌ی ماڵی سزا دراوه. “سپیده ڕه‌شنۆ” ڕۆژی ٢٥ی پووشپه‌ڕی ١٤٠١، به بیانووی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له ئاست یاسای حیجاب ده‌ستبه‌سه‌ر و له ژێر ئه‌شكه‌نجه دا ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ كرا.