کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مەترسیی دیپۆرتكردنەوەی ژن و مێردێکی پەنابەری سیاسی كورد لە تورکیاوه‌ بۆ ئێران

مەترسیی دیپۆرتكردنەوەی ژن و مێردێکی پەنابەری سیاسی كورد لە تورکیاوه‌

“حسێن(ئامانج) منبەری”، پەناخوازی سیاسی کورد، لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەر كراوه‌ و مه‌ترسی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “شەوگار محەممەدی”، هاوژینی و دیپۆرتكردنه‌وه‌یان به‌ ئێران له‌ ئارادایه‌.

“شەوگار محەممەدی”، لە پەیامێکی ویدیۆییدا باس لەوە دەکات کە هاوسەرەکەی دوو ڕۆژ پێش ئێستا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوە و بۆ کەمپی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران لە شاری ئیزمیر گوازراوه‌ته‌وه‌. خاتوو محەممەدی ڕایگه‌یاند کە هاوسەرەکەی مەترسی جدی دیپۆرتکردنەوەی لەسەرە و خۆی لە ترسی به‌ندكران و دیپۆرتکردنەوە لەلایەن پۆلیسی تورکیەوە پەنای بۆ ماڵی هاوڕێیەکی بردووە. “شەوگار محەممەدی” داوای لە هەموو چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ كرد کە دەنگی خۆی و هاوسەرەکەی بن و ڕێگه‌ لە دیپۆرتکردنەوەیان بۆ ئێران بگرن.